حامد بەگی جاف زۆر کەم قسەی ئەکرد و...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  704 بینین

حامد بەگی جاف زۆر کەم قسەی ئەکرد و ئەیکا، کە هاتە قسە، قسەیەکی وا ئەکا هەر تەواو جێگرە. لەگەڵ حامد بەگا بە لای خۆمانەوە زۆر دۆست بووین، لە ئۆتۆمۆبێل گلابوو، نەچووبووم بۆ سەرخۆشی. ڕۆژێک بە تەلەفۆن سەرخۆشی و چاک و چۆنیم لەگەڵ کرد، وتم: سەرەتا نەمزانیبوو، پاشان ماڵە تازەکەشتانم نەئەزانی، بۆیە نەهاتم بۆ لات. وتی: فڵانی ئەم قسانەت لێ وەرناگرم، ناچێتە دڵمەوە. وتم: تۆ لەوە گەڕێ، ئێستە خۆ شوکر چاکی؟ وتی: «شوکر سێ پەراسووم شکاوە و شانێکم دەرچووە، زۆر چاکم». ڕاستی ئیتر من هیچم پێ نەما.