شێخ تۆفیق هەبوو ڕۆژێک ژنێک بۆ نوشتەکردن...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  505 بینین

شێخ تۆفیق هەبوو، ڕۆژێک ژنێک بۆ نوشتەکردن ئەچێتە لای، لە کاتی قسەکردنا ژنەکە پێی ئەڵێ: «مامۆستا تێگەیشتی؟» شێخ هەر زۆر خراپ تووڕە ئەبێ و پێی ئەڵێ: «مردووت مرێ! من لە بستی شەرح مەواقیف و شرح تەجرید تێگەیشتووم، ئێستە لە قسەی دەڵەقۆڕێکی وەکوو تۆ تێناگەم؟» ژنەش لەم ناوانە و لەم قسانە سەری سوڕ ئەمێنێ و وەکوو گوێزی بۆ بژمێرن، وا ئەبێ.