شێخ بابە عەلی تەکیەیی و مەلا حوسێنی پیسکەندی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  519 بینین

شێخ بابە عەلی تەکیەیی و مەلا حوسێنی پیسکەندی و مەلا عەزیزی مفتی سلێمانی، ئەچنە کەرکووک بۆ دیدەنی «سەید ئەحمەدی خانەقا». نزیکەی حەفتەیەک لای سەید ئەمێننەوە؛ سەید خزمەتێکی باشیان ئەکا. ئەو ڕۆژە کە ئەیانەوێ بگەڕێنەوە، سەید تەمێی خزمەتکارەکەی ئەکا، ئەڵێ: بۆ قاوەڵتی کە نان دروست کرا، لە پێشەوە تەنها چێشتێ بێنن و ئیتر دەست لە هیچ مەدەن، هەر وەخت پێم وتن ئەو وەختە نانی تەواو دانێن.

ئەکەوێتە قاوەڵتی، نان دێت، بەڵام هەر تاقە چێشتێکە، ئەویش کوولەکەیە! بابە عەلی گەلێ چاوەڕێ ئەکا هیچی تر دیار نییە. ئەوا دیوەخانیش پڕە، ڕوو ئەکاتە مەلا حوسێن ئەڵێ: «مەلا حوسێن! سەید تا ئێرە باشی هێنابوو، بەڵام لێرەدا گووی تێ کرد!» سەید ئەحمەد و مەجلس هەموو دەست ئەکەن بە پێکەنین و ئینجا نانی تەواو دائەنێن.