ساڵێک فەتاحی بارامی هەمەوەن ڕاوڕووتی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  575 بینین

ساڵێک فەتاحی بارامی هەمەوەن ڕاوڕووتی ئەکرد، ڕۆژێک لە دەوری قەرەداخ جوولەکەیەک ڕووت ئەکاتەوە. جووە ماڵی عەتاریی زۆری پێ ئەبێ و سابوونی بۆنخوشیش لەناو شتومەکەکانیا ئەبێ. وتیان فەتاحی بارام ڕۆیشت؛ لە دوای چارەکە سەعاتێ بە غار هاتەوە بانگی جوولەکەی کرد، وتی: «جووە! منداڵی وردم هەیە؛ وە کەلام بەو بۆنە خۆشە منداڵێکم شتێکی لێ بێ، بە ڕەچەڵەکتا ئەچمە خوارەوە». جووەکەش ئەیوت: «قوربان بە حەزرەتی مووسا و محەممەد! هیچ زیانی نابێ، مەترسە!»