کابرایەک هەبوو لەو دەشتی دزەییە ڕەسووڵ...
لە کتێبی:
            ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
        بەرهەمی:
                عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
        
             1 خولەک
             1327 بینین
        
        
    کابرایەک هەبوو لەو دەشتی دزەییە، «ڕەسووڵ»ی ناو بوو، ژنێکی کەڕی هەبوو ناوی بەسێ بوو. ڕۆژێک سێ چوار سوار ئەبن بە میوانیان. کابرا ئەچێتە ژوورەوە، ئەڵێ: «بەسێ! مریشکێکیان بۆ سەر بڕە، لەگەڵ برنج بۆیان لێ بنێ». بەسێش ئەڵێ: «وەڵڵا ڕەسووڵ تۆ وەخت و ناوەخت نازانی، کەی ئێستە وەختی ئەوەیە؟» ئەمە ئەڵێ و دەرپێیەکەی دائەکەنێ!