مەلایەک جارێک لە خێڵە کوردێکا ئامۆژگاری...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
982 بینین
مەلایەک جارێک لە خێڵە کوردێکا ئامۆژگاریی خەڵکەکەی ئەکرد کە پیاو نابێ توخنی دایک و خوشک و پوور و کچی خۆی بکەوێ، حەرامە. کابرایەک لەولاوە ڕاست بۆوە، وتی: «سا بە خوا مامۆستا! من دوێنێ هەر بە گەمەوە میمکی خۆمم گا و هیچ حەرامیش نەبوو!»