خاڵە مەحموو ناوێک لە سووسەی سەیدان هەبوو ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  561 بینین

خاڵە مەحموو ناوێک لە سووسەی سەیدان هەبوو، کچێکی بوو، کابرایەکی خزمی داوای کرد، نەیدایە؛ دای بە پیاوێکی کە. کابرای خزمی شەو چووبوو ئاگری بە کەپرەکەی خاڵە مەحمووەوە نابوو، پەیژەکەشی لێ لابردبوو، هەموو نوێن و شتومەکەکەی سووتابوو. ئینجا بەیانی لە مزگەوت خاڵە مەحموو حەکایەتی خۆی گێڕایەوە بۆ شێخ بابە عەلی سووسە. ئەویش وتی: «خاڵە مەحموو! هەرچکەس بووە حەواڵەی خوای بکە». خاڵە مەحموویش بە توڕەیییەوە وتی: «وس بە خزمە! یاخوا هەرچی شەهادەی بە شانی محەممەد هێناوە، حەقی نەکەوێتە لای خوا. خوا تا ئێستە هەقی کێی سەندووە، تا هەقی منیش بسێنێ؟»