کابرایەکی کورد جارێک ڕێی ئەکەوێتە بەغدا ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  618 بینین

کابرایەکی کورد جارێک ڕێی ئەکەوێتە بەغدا، گەرما ئەبێ، کابرایەکی عەرەب هەر بانگ ئەکا: مای بارید. کابرای کوردە ئەڵێ: ها برا! تێکە لەو مای باریدە باییی دوو قڕان! ئیتر ئەیخواتەوە و سەیر ئەکا ئەمە هەر ئاوە و هیچی تر! ئەگەڕێتەوە بۆ وڵات، کوڕوکاڵ باسی بەغدا دێننە پێشەوە، ئەویش ئەڵێ: کوڕینە! ئەگەر چوونە بەغدا و کابرا بانگی کرد مای بارید نەکەن بیخۆنەوە هەر ئاوە پەتییەکەی لای خۆمانە!