ژنێک ئیشی خراپەی لێ ڕوودابوو لەسەر ئەوە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  627 بینین

ژنێک ئیشی خراپەی لێ ڕوودابوو، لەسەر ئەوە سواری کەریان کردبوو شاربەدەریان ئەکرد، بە بازاڕا هێنایانە خوارەوە، خەڵکی بەردیان بۆ ئەهاویشت و تفیان لێ ئەکرد، لەو وەختەیدا بە یاساوڵەکانی ئەوت: تکاتان لێ ئەکەم قایم دەست بە قۆڵمەوە بگرن، نەوەک لە کەرەکە بکەومە خوارەوە و ئابڕووم بچێ!