کابرایەکی مەرگەیی مەسینەیەکی هەبوو ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  558 بینین

کابرایەکی مەرگەیی مەسینەیەکی هەبوو ئەیبرد بۆ سەر ئاودەست. مەسینە کونی تیا بوو تا ئەو میزەکەی ئەکرد مەسینەکە هیچ ئاوی تێدا نەئەما، هەمووجار لەسەر عابخانەکە هاواری لێ بەرز ئەبۆوە بۆ ئاو! لەپاش بەینێک خەڵکی سەیریان کرد، کابرا وەکوو جاران هاوار هاواری نەماوە، لێیان پرسی: ئەوە ئافتاوەکەت چاک کردۆتەوە؟ وتی: ناوەڵڵا، بەڵام فێڵم لێ کردووە. وتیان: چۆن؟ وتی: لەپێشا تارەتەکەم ئەگرم، ئینجا میزەکەم ئەکەم، دایەلێی دەگێم چما دێڵم هەروا بە حاسانی لە دەستم دەرچێ؟!