کابرایەک لە دێی کانی میران ناوی قارەمان...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  574 بینین

کابرایەک لە دێی «کانی میران» ناوی قارەمان بوو، ڕۆژێک لەگەڵ هاوڕێیەکی باسی خواردنی خۆش ئەکەن، قارەمان ئەڵێ: خورماوڕۆن زۆر خۆشە. ئەوی تر لێی ئەپرسێ: بۆچی تۆ خواردووتە؟ ئەڵێ: «ناوەڵڵا نەمخواردووە، بەڵام ڕۆژێک ئاگام لێ بوو ئەوڕەحماناغا زۆر بە لەزەت ئەیخوارد؛ منیش بەوەدا ئەزانم کە زۆر خۆشە».