لە دەوری مەحموو پاشادا قازییەک نێررایە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  578 بینین

لە دەوری مەحموو پاشادا قازییەک نێررایە هەڵەبجە، مەلا ئەحمەدی ناو بوو. ڕەمەزان بەسەرا هات، ئەو ساڵە بیست و نۆ ڕۆژ بوو، ساڵی دوایی ڕەمەزان لە هەووەڵەوە ڕۆژێکی لێ خورابوو لە ئاخریش بە بیست و نۆ ڕوژ، قازی فتوای جەژنی دەرکرد، ڕەمەزانی ئەو ساڵەش بوو بە بیست و هەشت ڕۆژ! ئینجا مەحموو پاشا ناردی مەزبەتەیەکیان کردەوە و ناردی خۆیشی مۆری بکا. قازیی پرسی: پاشا ئەمە چییە؟ وتی: قازییەفەنی مەزبەتەیە کردوومەتەوە و ئەینێرم بۆ عەبدولحەمید لە ئەستەمبوڵ. وتی: بۆچی؟ وتی: بۆ ئەوە تا بیست و هەشت ساڵی تر تۆ لێرە بمێنیتەوە ئیتر ڕەمەزانمان بەتەواوی لە کۆڵ ئەخەی، چی لەمە چاکترە؟!