کابرایەک ساڵێک لە نەخۆشییەوە شێت ببوو ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  559 بینین

کابرایەک ساڵێک لە نەخۆشییەوە شێت ببوو بردبوویانە ماڵی شێخ بابە عەلی سوسە دوعای بۆ بکات، مالی بابە عەلی باڵەخانەیەکیان هەبوو شێتەکە لەوێدا بوو، منداڵە وردکە لە کۆڵانەوە فیکەیان لێ ئەکرد، کابرا ئەوەندەی تر شێت ببوو هەڵئەپەڕی و جنێوی ئەدا. بابە عەلیش دەستی دایە دارێک و منداڵە وردەکانی لێ دوور خستەوە. تۆزێکی پێچوو شێتە سەری نابووە پەنجەرەکەوە بانگی ئەکرد: منداڵگەل بێنەوە، بێنەوە! بابە عەلی وتی: خزمە بە هەزار حاڵ دوورم خستوونەتەوە کەچی ئێستا تۆ خۆت بانگیان ئەکەی؟! کابرای شێتە وتی: توخوا واز بێنە، بە خوا دنیا بەبێ قنگە گەمە ناخۆشە!