مەحموو بەگی ڕەزا بەگ گێڕایەوە وتی: لای ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
759 بینین
مەحموو بەگی ڕەزا بەگ گێڕایەوە، وتی: لای ئیمە دەروێشێک هەبوو لەم ئاخرەدا کچێکی هێنابوو دوو سێ شەو بوو چووبووە لای نەببوو بە زاوا. شەوێک ئەوەندەمان زانی لەپاش نوێژی خەوتنان هایوهۆی پەیدا بوو. کە سەیرمان کرد ئەمە دەروێشەکەیە حاڵ گرتوویەتی و زیکر ئەکا و جەزبەی لێ هاتووە، زۆری پێ نەچوو هەر بەو حاڵەوە چووە ژوورەوە، بە دەورەی ژنەدا هەڵئەسووڕا و ملی با ئەدا و ئەیوت: یا شێخ ئەمە هیی من نییە هیی تۆیە جا کەیفی خۆتە!