کابرایەکی شاتری هەبوو ئەحە جووجەیان ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  586 بینین

کابرایەکی شاتری هەبوو «ئەحە جووجە»یان پێ ئەوت. چووە خزمەت مەحموو پاشا، وتی: پاشا قنگە زەوییەکەی گوێی چەمەکەی «دەڵێن»م پێ بدە ئەیکەم وە نێرکە کاهوو، تا لە کوێستان تێنەوە گشتی قەف ئەکێشێ، با ئیتر خۆمان نەوڕین وە سەر گۆرانە بێ فەڕەکانا. بۆ چڵێ کاهووە گوێی وی، ئێشی مردگی باوکیان دەرتێری. مەحموو پاشاش ئەفەرموێ: ئەحە ئەو زەوییە کاهووی تیا نابێ ئەوە چۆن بەکەڵک دێت؟ ئەحەش ئەڵێ: پاشا! من کەرێک و تۆ کەرێک، وە قەورەکەی حەمە پاشا ئەوەندەی کوت بۆ تێرم لە لووتی باوکمان بێتەوە، کاهووی وا بێرێ، نێرکی وات لە خەوا نەدیوێ! پاشا دەست ئەکا بە پێکەنین و ئیتر هیچ ناڵێ.