عەلی خانی ئەرکەوازی لە بەغدا ئەچێتە ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
795 بینین
عەلی خانی ئەرکەوازی لە بەغدا ئەچێتە چێشتخانەیەک، لەگەڵ چێشتەکانا زەیتوونیشی بە چەتاڵێکەوە بۆ دائەنێن. بە چەتاڵ دێتە وێزەی زەیتوون، هەر چەند چەتاڵەکەی بۆ دائەهێنێتەوە زەیتون وەکوو بەچکە کەروێشک لە ژێریا ڕائەکا و بەو ناوەدا خل ئەبێتەوە و بەر ناکەوێ! شاگردی چێشتخانەکە چاوی لەم بەزمە ئەبێ، هەر دێت و چەتاڵەکەی لێ وەرئەگرێ و یەکەوجار ئاڵقەی دەنکە زەیتوونی ئەکا و زەیتوون ئەبێ بەسەر چەتاڵەوە و ئەیدا بە دەست عەلی خانەوە، ئەڵێ: فەرموو: عەلی خانیش ئەڵێ: کوڕە باوەحیز! ئەگەر من شەکەتم نەئەکرد با تۆ ئاوا بهاتیایە و بتگرتایە، ئیتر تڕ و فیزی چی ئەکەی؟