کابرایەک بووکێکی خۆی لەگەڵ بوو بۆ شار ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  534 بینین

کابرایەک بووکێکی خۆی لەگەڵ بوو، بۆ شار ئەهاتن، لەسەر کانیاوێک لایان دا بۆ ئەوەی تۆزێ بحەسێنەوە، بووکەکە سکی پڕ بوو، لەشی گران بوو، لەو وەختەدا کە ویستی دانیشێ بایەکی لێ بەر بوو، هەر زۆر تەریق بۆوە، ئیتر لە شەرمانا نە نانی پێ خورا نە ئاو! خەزوورەکەی سەیری کرد ئەم کچە بەم جۆرە بکا بۆی ناگاتە شار، دەستی کرد بە دڵدانەوەی وتی: کچم قەیناکا شتێکی وا نەبووە، ئەوە ئیشەڵڵا کوڕت ئەبێ!

بووکەکە تۆزێ هەناسەی پیا هاتەوە و وتی: کە واتە مامە بایەکێکی تریش بکەنم. خەزوورەکەی وتی: کچم جارێ تۆ ئەوە گەورە کە، ئەو وەختە یەکێکی تر بکەنە!