کابرایەک پوورێکی خۆی ئەبێ ئەیبا بۆ لای ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  544 بینین

کابرایەک پوورێکی خۆی ئەبێ، ئەیبا بۆ لای مەلایەک ئەڵێ: لێم مارە بکە، مەلاش ئەڵێ: باوکم پێت ناشێ چۆن قسەی وا ئەکەی؟ ئەویش ئەڵێ: ئەی تۆ مەلای چەینێکی؟ بیشێنە!

بەکورتی مەلا مارەی ناکا و کابرا ئەڕوا و بەبێ هێڵ و گفت ئەچێتە لای پووری خۆی!

لەپاش دوو سێ ساڵ، کابرا یەک دوو منداڵی لە پووری خۆی ئەبێ و منداڵەکان ئەداتە پێش خۆی و ئەچێتەوە بۆ لای مەلاکە، پێی ئەڵێ: ها مەلا تۆ ئەتوت ناشێ، دەسا ڕووی کێمان ڕەش بوو؟ ئەم منداڵانە هی کێیە؟