حەمە ئاغای کۆیە ڕایسپاردبوو بۆ پاسەوانێکی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  818 بینین

حەمە ئاغای کۆیە ڕایسپاردبوو بۆ پاسەوانێکی لێهاتوو، بەتایبەتی بۆ کۆشک و گەلەخانەکەی خۆی. مام تەیموورێک هەبوو چوو وتی: قوربان من ئیشم نییە و هاتوومەتە خزمەت بۆ ئەوە پاسەوانییەکەم بدەیتێ. ئاغا وتی: ڕۆڵە من پاسەوانێکی چوار پەل قەوی تێک سمڕاوم ئەوێ، ئازا و نەترس بێ، شەڕە کوتەکی پێ خۆش بێ، تووشی هەر کەس ببێ بیترسێنێ، شەڕکردن و ئاوخواردنەوەی بە لاوە وەکوو یەک وا بێ، کە لەگەڵ شیڕانی بە سەر یەکێکیا، هەموو گەڕەک بەئاگا بێن و کابرای تر زراوی بچێ، ئەوەندەش مۆن بێ، پیاو کە ئەوی دی وا بزانێ شەیتانی چاو پێکەوتووە! ئەگەر ئەمانە لە توا هەیە وەرە و چیشت ئەوێ ئەتدەمێ! مام تەیموور وتی: قوربان ئەمانەی جەنابت ئەیفەرمووی، مەگەر هەر ژنەکەی من وا بێ، ئەوا ئەچم بۆت ئەنێرم. لێیدا ڕۆیشت!