دەستەژنێکی بڵباس ئەو ساڵە نەچوون بۆ ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  627 بینین

دەستەژنێکی بڵباس ئەو ساڵە نەچوون بۆ کوێستان، دانیشتبوون گلەیی و بناشتیان ئەکرد لە بەینی خۆیانا، یەک دوویەکیان لەگەڵ ئەوەش کە چەند ساڵ بوو خاوەن مێرد بوون، منداڵیان نەبوو، بەمە زۆر دڵتەنگ بوون و بۆ ئەوانی تریان ئەگێڕایەوە کە ناشوکری نەبێ ماڵێ منداڵی تیا نەبێ گەرمیان و کوێستانەکەشی بۆ ناکرێ، یەک دوویەکیشیان هەر مێردیان نەکردبوو، دیارە ئەوانیش هەم لە گەرمیان و کوێستان کردن بێبەش بوون، لەم ڕووەوە هەموویان پەژارە دایگرتبوون، یەکێکیان هەڵیدایە و وتی: وەڵا دایکم ئەوە قسەیە ئەنگۆ دەیکەن؟ چ بە مێردانی نییە، بە خۆڵای دانە، فاتیلەی حەمەدی وەتمانی، چ مێردانیشی نەکردیە، ڕەوەیەکی لە دووە گەرمێن و کێستانی خۆیشی دەکاتن!