کابرایەک لە وڵاتی سوور سوور لە قەراغ ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  580 بینین

کابرایەک لە وڵاتی «سوور سوور» لە قەراغ ئاوایییەک، تووشی گاوانێک بوو، گاگەلەکەی بەڕەڵڵا کردبوو، خۆیشی دانیشتبوو، ئەمیش چوو لە لایەوە دانیشت و هەروا دەستیان کرد بە قسەکردن. پێی وت: ماشاڵڵا گاگەلەکەت زۆرە، ئەبێ نانی چاکت بێ؟ وتی: بە خوا کاکە ئەرکی زۆرم لە سەرە لەم دێیە. لە لایەکەوە گزیریانم، مەلایانم، گاوانیانم لەگەڵ ئەمانەشا «دەستی برد زووڕنایەکی دەرهێنا و دەستی کرد بە زووڕنا لێدان». گیانێکم بەم فیق فیقەیەیە! ئەگەر ئەمە نەبێ لە برسانا ئەمرم!