کابرایەک کچێکی دراوسێیان هەبوو ئەیویست ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  567 بینین

کابرایەک کچێکی دراوسێیان هەبوو، ئەیویست بیهێنێ، هاوڕێیەکی هەبوو ناردی بۆ خوازبینی بۆی، کابرا چوو و هاتەوە لووتوپووتی دابوو بە یەکا و وتی: ئیشەکە ڕێ نەکەوت، نەیانئەدا بە شوو. وتی: چۆن نەیانئەدا؟ خۆ ئێمە زووتر وردە قسەیەکمان کردبوو! وتی: بە خوا و بە سەری تۆ، نەیانئەدا، من گەلێکم تەقالا دا، لەپاشا تا بۆ خۆمم ساز کرد قیر سپی بوو!