لە دێیەکی ئەو سەرشیوە ڕێوییەک فێر ببوو ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  831 بینین

لە دێیەکی ئەو سەرشیوە ڕێوییەک فێر ببوو ئەچوو جوجک و مریشکەکانیانی ئەخوارد و خەڵکەش بە هیچ جۆر چاریان نەئەکرد و بەر پەلاریان نەئەکەوت! لەپاش ئەوەی کە زیانێکی زۆری کرد، ڕۆژێک بەر پەل کەوت و گرتیان! هەموو ئەهلی ئاوایی لێی بەداخ بوون، تەنانەت فەقێکانیش مریشکیان هەبوو ئەویشی خواردبوو!

هەموو لێی کۆبوونەوە و هەر یەکە وتی: بە جۆرێ بیکوژین، یەکێ وتی: بە زیندوویی هەر چوار پەلی ببڕین. یەکێکی تر وتی: ناوەڵا بە زیندوویی پارچە پارچە گۆشتی لێ بکەینەوە و لەبەر چاوی خۆیەوە بیدەین بە سەگ! یەکێ لە فەقێکان وتی: من چاری ئەمە ئەکەم ئێستا کلک و گوێی ئەکەم و هەردوو چاوی هەڵئەکۆڵم با بۆ خۆی بەو سزایەوە بتۆپێ!