عەلی ئاغای پشدەر لە دێی گەڵاڵە دائەنیشت ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  704 بینین

عەلی ئاغای پشدەر لە دێی گەڵاڵە دائەنیشت، هەموو هێزێکی ئاغایەتی دابووە سەر قسەی زل گێڕانەوە. گێڕایەوە وتی:

سەییدێک لەو سەرە هاتبووە لای ئێمە، پێیان ئەوت سەی باڕۆکە. ئێمەیش زۆر حورمەتمان ئەگرت و لە ڕاستیشدا پیاوێکی خانەدان بوو، لێی قەوما بوو، ژنێکی بە عیشوە و نازی بوو سەیزادە سەمەنیان پێ ئەوت، لووتی بە سەری باڕۆکەدا نەئەهێنا، گەڕی ئاڵاندبووە حەسەنی پیاوی من، لە خشتەی بردبوو! شەوێکیان حەسەن پێی وتم: ئاغا ئەوشەو دەبێ خوازبێنێکم بۆ بکەی تا ماڵی سەی باڕۆکە تەشریفت بچێ. گوتم: حەسەن، سەی بارۆکە کێی هەیە خوازبێنیت بۆ بکەم؟ وتی: ئاغا تۆ تەشریفت بچێ لەوێ تێدەگەی. منیش هەڵسام چوومە ماڵی سەی بارۆکە گوتم: جەنابی سەیید، بۆ خوازبێنی هاتووم. سەیید وتی: جا قوربان من چ کەسم نیە، ژنەکێ نەبێ.لەو لاشەوە ژنەکەی ڕاپەڕی، وتی: سەیید، زاتێکی وەکوو ئاغا بە سەر و سیمایەکەوە تەشریفی هاتووە قەت نەشێ تۆ جوابی بدەی من لە باری خۆم تەریق بوومەوە. ژنە و خزمەتکارەکەم لە وڵات دەرکرد و ژنێکی ترم هێنا بۆ سەی بارۆکە.