سێ زەلامی کورد چوونە شاری سنە، لە ماڵی پیاوێک ...
سێ زەلامی کورد چوونە شاری سنە لە ماڵی پیاوێک میوان بوون. لە بەرامبەر ماڵی خانەخوێکەوە مزگەوتێک هەبوو، تەماشایان کرد خەڵکی هاتوچۆیان ئەکرد. یەکێکیان ناوی حەمە بوو، پیاوێکی زۆر ژیر بوو. لە دوو هاوڕێکەی تری پرسی، بزانم ئەزانن ئەو خانگە چییە؟ هەردووکیان وتیان نایزانین. وتی دەسا من ئەیزانم. وتیان چییە؟ وتی: « وەڵڵا ئەوە نوێژدانە» کابراکان وتیان: «دەک بە چاوی چڵکنەوە بی حەمە. ئەمیشت زانی؟» خانەخوێکەیان گوێی لەم گفتوگۆیە بوو. نوێژی شێوان وتی: «خزمینە! با بچین بۆ نوێژ». وتیان باشە. یەکێکیان وتی: «حەمە، خۆ ئێمە نوێژ نازانین. چی بکەین؟» وتی قەی ناکا مەلا چی بکا ئێمەیش ئەوە ئەکەین. ڕەفیقێکیان ڕووی کردە ئەوی تر وتی: « بێئەقڵ! پیاو لەگەڵ حەمە بێ چۆن پەکی لەسەر هیچ ئەکەوێ؟» کە چوونە مزگەوت هەرسێکیان لەتەنیشت یەکەوە لە سەفێکدا ڕاوەستان.
مەلا چووە ڕکووع، حەمە لەگەڵ یەکێ لە ڕەفیقەکانیا چوونە ڕکووع بەڵام یەکێکیان هەر ڕەپ ڕاوەستابوو. حەمە لە نوێژەکەدا وتی: «کوڕە عەول مردگت بمرێ بچەمێرەوە مەلا ڕمیا». بۆ گوبەند لە ڕکاتی دووهەما بۆچی عەول تڕێکی نەکەند! شەفە لە نوێژەکەدا دەستی کرد بە پێکەنین و وتی: « هەی بە کێرم، هەی بە کێرم». عەولیش وتی: «شەفەی دوێت باوک! تۆ ئەبێ هەروا بێحەیا بی؛ بکەم وە قنگ باوکتەوە سا ڕاوەستە با بچینە دەرەوە. وەو شێخ کەریمە ئەوەندەت لێ ئەدەم وە کەر بێژی باوە». شەفە وتی: مەگەر دوو تڕی تر لە کێرم بدەی! ئیتر حەمە ڕووی تێ کرد و وتی: «کەرانباوگاوینە ئەم شەڕەتان لە چییە؟ ئاخر نازانن نوێژەکەتان ئەورگی ئەگەر قسە بکەن؟»