سێ زەلام ئەچنە مزگەوتێک بۆ نوێژکردن یەکیکیان ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  814 بینین

سێ زەلام ئەچنە مزگەوتێک بۆ نوێژکردن، یەکێکیان زۆر ئاقڵ ئەبێ، ئەڵێ: پیاو لە نوێژدا نابێ قسە بکا و هەرچی مەلا بیکا ئەبێ ئێمەیش ئەوە بکەین. کە ئەچن نوێژ دائەبەسن مەلا ئەچێتە ڕکووع، یەکێکیان هەروا ڕەپ ڕائەوەستێ، یەکێ لە هاوڕێکانی پێی ئەڵێ: کوڕە بڕمێرەوە، مەلاکە ڕمیا، ئەویش پێی ئەڵێ: ئۆهۆ دەستت وە گوونم، نوێژەکەت وڕیا! ئاقڵەکەشیان ئەڵێ: دویتباوک من چیمە ئەم هەراوهوریایە، خۆم خاسم کرد نوێژم نەوڕیا!