مەلای تەڕەمار کە پیاوێکی بەناوبانگە دوو ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 2 خولەک  829 بینین

مەلای تەڕەمار کە پیاوێکی بەناوبانگە، دوو ژنی ئەبێ. شەوێک ئارەزووی ژنە بچکۆلانەکەی ئەبێ، بەڵام لەبەر ژنە گەورەکەی ناوێرێ. ئاخری پێ ئەنێ بە جەرگی خۆیا بە ژنە گەورەکە ئەڵێ: تۆ خوا زۆرم تینووە بچۆ گۆزەیەک ئاوی تازەم لە کانی بۆ بێنە. ژنەکەش هەڵئەستێ گۆزە ئەنێ بە شانیەوە و ئەڕوا. کە ژنە دوور ئەکەوێتەوە مەلا دەرگا پێوە ئەدا، دەست ئەکا بە ئیشی شەرعی.

ئینجا ژنەکە ئەچێتە کانی، گۆزەکە ئەشوا و پڕی ئەکا؛ لە دڵی خۆیا لێکی ئەداتەوە ئەڵێ: بەم شەوە ئەم پیاوە بەبۆنەی ئاو هێنانەوە دەستی بە منەوە نا. بە خوا ڕەنگە فیکرێکی بووبێ. با بچمەوە. بە پەلەپەل دێتەوە. وەختێ ئەنێ بە دەرگاوە تەقەی دەرگا دێت. مەلا ئیشی تەواو ئەبێ بەڵام پێی ناکرێ دەرپێیەکەی لە پێ بکاتەوە. بەرماڵێ لەوێ ئەبێ فڕکە ئەکاتە سەر بەرماڵەکە بۆ ئەوەی ژنەکە هیچ فیکرێکی لێ نەکا. دائەنیشێ و ئەڵێ: «التحیات لله السلام عليك». ژنەکە هەستی پێ ئەکا کە وا شتێکی قەوماندووە. ئەچێ دەست ئەبا کەواکەی لا ئەدا و تماشای ناوگەڵی ئەکا، ئەڵێ: «سا پیاوی درۆزن ڕووی بابی ڕەش بێ! ئەم کێرە کێری ئەلتەحیاتولیلایە؟» مەلا ئیتر پێئەکەنێ.