سێ چوار ماڵ مرزنگ لە ڕانیە ئەبن نەخۆشی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  695 بینین

سێ چوار ماڵ مرزنگ لە ڕانیە ئەبن. نەخۆشیی چاوەقووڵە دائەکەوێ، ئەوانیش ماڵ بار ئەکەن هەر ئەو شەوە لە زێ ئەپەڕنەوە دێیەکی ئەم بەر بناری تەلان، دەوار هەڵئەدەن. وەختی هەتاو کەوتن یەکێکیان ئەڕشێتەوە و ئەمرێ! ئینجا گەورەکەیان ئەیوت: دەک ماڵت بە قوڕ گیرێ ئیزرائیل، وەرە بەم تاریکەشەوە لە بیتوێنەوە بێی و بەناو ئەم هەموو دار و دەوەنەدا ئێمە بدۆزیەوە و چقڵێکیش نەدا لە چاوت چاوێکت دەربێنێ!