مەحموو پاشا لە ئەستەمبوڵ هەڵاتبوو بە سەر ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  712 بینین

مەحموو پاشا لە ئەستەمبوڵ هەڵاتبوو، بەسەر وڵاتی ڕوسیادا هاتبۆوە، هەموو کوێخا و سەرکۆماری عەشرەتی جاف ئەچن بە پیریەوە، کە بە خزمەتی ئەگەن، یەکە یەکە دەستی ماچ ئەکەن و بەخێرهاتنەوەی ئەکەن. لەناو خەڵکەکەدا کابرایەکیان شەش حەو جار دەستی ماچ کرد و وتی: پاشا بەخێر بێتەوە، یاڕەببی بەخێر بێتەوە، سەد جار بەخێر بێتەوە!

پیاوێکی کە وتی: خزمە تۆ جارێ دوو جار سێ جار بەخێر هاتنەوەت کرد ئیتر بەسە ئەمە چیت کرد؟ کابرا وتی: عەشرەت لێمگەڕێن، وەو سەی سایەقە لەو ڕۆژەوە پاشا چووگە بۆ ئەستەمبوڵ، من هەروەکوو جاشکێ دایکی لێ گوم بووبێ بە چەم و دڵ و کەژەوە لووشکەلووشک و زوڕە زوڕم بووە!