لە ئاواییی سەرشاتە زەماوەند بوو کابرایەک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  881 بینین

لە ئاواییی سەرشاتە زەماوەند بوو، کابرایەکی کورد ڕانەکەی بردبوو بۆ گوێ سیروان، لەوبەری سیروانەوە شوانێکی بەرچاو کەوت، کە سەیری کرد فەتەی عەولەیە، وتی: هۆ هۆ، هۆ فەتە، فەتە ئەوە تۆ نەچووگیتە زەماوەنەکە؟! ئەویش وتی: ناوەڵڵا نەچووگم، لە کوێیە؟ وتی: لە ئاواییی سەرشاتەیە. وتی: براکە کێ لێ وو؟ وتی: کوچکت لێ نەوارێ، چی کێ لێ وو؟ ئامەیە و خەجەیە و مەجەیە! ئنجا فەتە گوێ فەرەنجییەکەی خۆی گرت و هەڵیئەسووڕان و بە تاقی تەنیا لەو بەر ئاوەکەوە هەڵئەپەڕی و ئەیوت:

ئامە و خەجە و مەجالەیە
شایی و بووکی فەتالەیە!

ئەم کابراکەی تریش لەم بەر ئاوەکەوە بۆی ئەسەندەوە!