پیاوێک بۆی گێڕامەوە وتی شەوێک لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  756 بینین

پیاوێک بۆی گێڕامەوە وتی: شەوێک لە گەرمیانە ڕێم کەوتە ماڵی کوردێک. دنیا زستان بوو، کابرای خاوەن ماڵ لەو دیوی چیغەکەوە لەگەڵ ژنەکەی نووستبوون منیش لەم دیوەوە. کەوتە نیوەشەو گوێم لە دەنگی ورتەیەک بوو، سەیرم کرد وا کابرای خاوەن ماڵ بەرۆکی ژنەکەی خۆی گرتووە و داوای ئیشی شەرعی لێ ئەکا، ئەویش نایداتێ! زۆری لەگەڵ خەریک بوو هەر نەیدایە، لەپاشا وتی: کچکە وەو شێخ کەریمە ئەگەر نەمدەیتێ ئەچمە زگی میوانەکە! کابرا وتی: منیش لەو دیوەوە دڵم داخورپا ئەو وەختەش مووم لێ نەهاتبوو. لەپاش بگرەوبەردەیەکی ئەوان و پاڕانەوە و نزایەکی من، کە ئەم ژنە دڵی نەرم ببێ، ژنەکە وتی: بیوڕۆ، بیوڕۆ، با بوێ وە خاتری کەریمە سوور و ئەو میوانە، با حەیامان نەچێ!