کابرایەکی کورد نانیان نەمابوو کۆڵێ گەنم...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  779 بینین

کابرایەکی کورد نانیان نەمابوو، کۆڵێ گەنمی هەڵگرت و چوو بۆ ئاش کە بیهاڕێ. ئاشەوانەکە لەوێ نەبوو ژنەکەی لەسەر ئاشەکە بوو. کابرا لێی پاڕایەوە وتی: نانمان نییە نۆرەبڕیم بۆ بکە باراشەکەم بۆ بهاڕە. ژنە ئاشەوان هەمانەی هەڵگرت کە بیخاتە سەر دۆڵیانی ئاشەکە، هەمانە گەنم گران بوو بایەکی لێ بەربۆوە کابرا وتی: ئای بە کێرم! ژنە ئاشەوان وتی: حیزباب، شەرت بێ باراشەکەت بۆ لێ نەکەم، بچۆ بۆ ئاشێکی تر! کابرا وتی: ناماقوڵیم کرد، توخوا منداڵەکانم نانیان نییە و برسییانە، تکات لێ ئەکەم لێم ببوورە و باراشەکەم بۆ لێ بکە. ژنە ئاشەوان دڵی سووتا و هەمانەکەی هەڵگرتەوە کە بیخاتە سەر دۆڵیانەکە دیسان بایەکی تری گەورەی لێ بۆوە! کابرا وتی: بەخوا ئەگەر منداڵەکانم هەموویان لەبرسا مردوون هەر بە کێرم!