کابرایەکی پینەچی بۆ کارکردن ڕێی ئەکەوێتە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  690 بینین

کابرایەکی پینەچی بۆ کارکردن ڕێی ئەکەوێتە هەڵدن و لە مزگەوتەکەدا ئەبێ. بەیانی مجەورەکە ئاگر ئەکاتەوە، پینەچی زۆری سەرما ئەبێ، ئەچێتە بەر ئاگرەکە. ئەوەندە ئەزانێ کابرایەک دێت، مجەورەکە پێی ئەڵێ: ئەلیاس بەگ فەرموو لای سەرەوە. ئەلیاس بەگ ئەکەوێتە ژوور پینەچییەوە. یەکێکی تر دێت ئەڵێن خدر بەگ فەرموو لای ژوورەوە. ئەویش تەکە تەکە بە پینەچی ئەکا، زەلامێکی تر دێت، ئەڵێن فەرموو بەکر بەگ بچۆرە ئەو سەرەوە، ئەویش ئەکەوێتە ژوور پینەچییەوە. بەم تەرحە هەژارە، ئەکەوێتە بەر دەرگا و سەرما لەبن دەستی ئەدا. لەو وەختەدا گوێرەکەیەک دێتە بەر قاپی مزگەوت، پێنەچی ئەڵێ: فەرموو گوێرەکە بەگ بۆ لای سەرەوە. ئنجا خەڵکەکە ئیتر دێڵن تۆزێ پینەچی گەرم ببێتەوە.