مەلایەک لە دێیەک بوو خەڵکەکە چوون...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  912 بینین

مەلایەک لە دێیەک بوو، خەڵکەکە چوون ملیان گرت، وتیان: مەلا ئەبێ بیێت فیتفیتانێکمان لەگەڵ بکەی، مەلای فڵانە گوند و فڵانە گوند فیتفیتانێ لەگەڵ خەڵکەکەدا ئەکەن، گوایە تۆ لەگەڵ ئێمە بۆچ نایکەی؟ مەلا وتی: باوکم وازم لێ بێنن من پیاوی فیتفیتانێ نیم. ئەم زۆری وت و ئەوان کەمیان بیست.

ناچار هەڵسا کیسە و سەبیلەکەی هەڵگرت و چوونە سەر کانیی ژنان، شوێنی فیت لەوێ بوو، لەو کاتەدا دوو ژن لەسەر کانییەکە لەسەر ئاو بوو بە شەڕیان. یەکێکیان بەوی کەیانی وت: بڕۆ هەی وا وا لێکراو، تۆ ئەوە نیت مەلا گاتی؟! ئەوەی کەشیان پێی وتەوە: هەی دێڵەکەر مەلا منی گاوە یا تۆ؟!

مەلاش لەولاوە دەستی ئەهێنا بەسەر سەبیلەکەیا بۆ ئەوە چاخی کا بۆ فیتفیتانێ، وتی: دەسا دێڵە شڕینە وەڵڵا هەردووکتانم گاوە! خەڵکەکە وتیان: مەلا ئەوە قسەیە تۆ ئەیکەی؟ وتی: باوکم بۆچ قسە نییە؟ فیتفیتانێ ئەم قسانەشی تێدایە، ئەگینا بۆچ من مەلام یا فیتفیتانێکەر؟!