جارێک کابرایەکی کورد ڕووەو قیبلە میزی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  705 بینین

جارێک کابرایەکی کورد ڕووەو قیبلە میزی ئەکرد، مەلایەک چاوی پێکەوت وتی: برا چۆن ڕووەو قیبلە میز ئەکەی؟ ئاخر نازانی حەرامە؟ کابرا پشتی کردە قیبلە و دەستی کرد بە میز کردن. مەلا وتی: برا ئەوە چۆن پشت ئەکەیتە قیبلە و میز ئەکەی؟! ئینجا ڕووی کردە خۆرهەڵات. مەلا دیسان وتی: ئای ئەوە چۆن ڕوو ئەکەیتە خۆرنشین و میز ئەکەی؟ کابرای قوڕبەسەر میزی لێ بوو بە قوزەڵقورت! ئینجا سەری کێری گرت و بە دەورەی خۆیا ئەسووڕایەوە و میزی ئەکرد و ئەیوت: خوا سەر لەو کەسە بشێوێنێ کە سەری لێ شێواندم!