جارێک ئەحەی کڕنوو ڕێی ئەکەوێتە ئاوایی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  653 بینین

جارێک ئەحەی کڕنوو ڕێی ئەکەوێتە ئاواییی سەرشانە، پیرێژنێک بەرەنگاری ئەبێ و سەیری سەر و فەساڵی ئەکا و ئەڵێ: بەقوربانت بم وا دیارە تۆ حەکیمی، کۆکەیەکی بێفەڕمە، بەڵکوو دەرمانێکم بەیتێ بۆ ئەم کۆکەیە. ئەویش هێنای تۆزێ زەنجەفیلی وردی دایە، وتی: بە کەفلەمە بیخۆ. دەستی برد کەڵەشاخێکیشی دەرهێنا، ڕۆن - گەرچەکی تێدا بوو، وتی: ئەمەش دەرمانێکی ترە، لەو وەختەدا کە کەفلەمەکە ئەخۆی، تۆزێ لەمەش بە پەنجە - شەرع شەرمی بۆ نییە! - لە قنگت هەڵسوو، ئیتر بە دوو سێ ڕۆژ چاک ئەبیتەوە!

پیرێژن چوو کەفلەمەکەی خوارد و ڕۆنەکەشی دا لە خۆی. کە چی کۆکەکەی زیاتر بوو! ئەم جارە بە دەمیشیەوە ئەتڕی! بەڵام هەر کە ئەتڕی ئەیوت: وە ڕیش باوک حەکیمەکە!