کابرایەکی کورد چووە سەر ڕووبارێک ویستی...
لە کتێبی:
            ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
        بەرهەمی:
                عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
        
             1 خولەک
             1375 بینین
        
        
    کابرایەکی کورد چووە سەر ڕووبارێک، ویستی لێی بپەڕێتەوە، نەیئەوێرا. گۆرانێک لەوێ ڕاوەستابوو، پێی وت: برا ئەم ئاوە نامبا ئەگەر لێی بدەم؟ گۆرانەش وتی: نا. وتی: ئەی ئەگەر بردمی؟ وتی: ئەگەر بردتی تفێ بکە لە ڕیشم. کوردە دای لە ئاوەکە. ئاو ڕاپێچی دا، لەناو ئاوەکەدا خەریک بوو ئەخنکا و تفی ئەکرد لە ئاوەکە. گۆرانەکە لای وابوو ئەمە تف لەم ئەکا. ڕووی تێکرد و پێی وت: تفی خۆت بکە و بڕۆ!