دەستەیەک فەقێ چوونە سەرکانییەک سەیرانیان...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  717 بینین

دەستەیەک فەقێ چوونە سەرکانییەک، سەیرانیان کرد چوار پێنج ژن بە ڕووتوقوتی خۆیان ئەشت. یەکێکیان گێڕایەوە وتی: یەکێ لە ژنەکان کە چاوی بە ئێمە کەوت، بانگی ئەوانی تری کرد: کچێ خۆتان داپۆشن ئەو پیاوانە هاتن. یەکێ لە ژنەکان بە ڕووتی هەڵسایە سەرپێ، چاوی بە ئێمە کەوت، هیچ خۆی دانەپۆشی و خۆیشی تێک نەدا، بە ژنەکەی تری وت: کەنی باوانت شێوێ کوا پیاون، ئەمانە فەقێن!