کابرایەکی کورد بوو بە میوانی کابرایەکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  764 بینین

کابرایەکی کورد بوو بە میوانی کابرایەکی تر. دنیا زستان بوو، لە گوێ ئەگردانەکە دانیشتبوون، ژنی خانەخۆیەکە پشتی لەمان بوو، کونێ ببووە دەرپێکەی، لە ڕانی دیار بوو. مێردەکەی ویستی ئیشێکی وا بکا کە ژنەکەی، خۆی داپۆشێ. ڕووی کردە میوانەکە و پێی وت: ئیمساڵ خانووەکەم هەڵگێڕاوەتەوە، نازانم تۆ پێت چۆنە؟ لەو کاتەدا کە میوانەکە سەری بەرز کردەوە سەیری دەستەکەکان بکا، مێردەکە کوڵەوەژێکی گەرم دانرابوو، لەناکاو ژەندی بە ژنەکەوە بۆ ئەوەی تۆزێ ببزوێتەوە و لەو بزووتنەوەدا خۆی داپۆشێ. ژنە لەبەر گەرمیی کۆڵەوەژەکە داچڵەکا و کتوپڕ بایەکی لێ بەربۆوە! کابرای میوان سەیرێکی دەستەکەکانی کرد و وتی: بەخوا برا هەر دەستت لێ نەدایە چاتر بوو!