مەحمووی پیروەیسی یوسوجانی شەوێک لە ماڵێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  844 بینین

مەحمووی پیروەیسی یوسوجانی، شەوێک لە ماڵێکا میوان بوو، ژنی خانەخوێکە بایەکی لێ بەر بۆوە، چەپۆکێکی کێشا بەسەر منداڵەکەیا، وتی: «شکڵت خواتەوە، پیاو شەرمەزار ئەکەن!».

هیچ دەنگ نەبوو، نووستن. شەوێ ژنەکە میزی هات، نەیزانی لە ژوورسەری مەحمووی پیروەیسەوەیە، خۆش میزەکەی کرد، مەحمووش لای وابوو بزنە، وتی: یخ، یخ، دوات بڕێ! ژنەش وتی: خاڵە مەحموو بزن نییە منم، وا خوا ڕووی ڕەش کردم! خاڵە مەحموویش وتی: خوشکێ! خوا تۆی ڕووڕەش نەکردگە، خوا منی وە چەمەر کردگە، ئەگینە ئەبووایە لە هەورەتریشقەکەی ئێوارێدا پاش پارگێنم لێ بدایە!