دوو کابرای کورد هەبوون یەکێکیان ئازاد...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  759 بینین

دوو کابرای کورد هەبوون، یەکێکیان «ئازاد»ی ناو بوو، یەکێکیان «شیرزاد». هەردووکیان پاڵەوان و بەجەرگ بوون. بە سەپانی چوونە لای کابرایەکی تر. شەوێ ئەمان لەم دیو خەرمانەکەوە نووستبوون، کابرای خاوەن خەرمانیش لەو دیوەوە ئەبێ. لە نیوەشەوا دز دێتە سەریان، کابرای خاوەن خەرمان بەئاگا دێت و ناوێرێ دەنگ بکا. دەست ئەکا بە وڕێنەکردن، لەبەر خۆیەوە ئەڵێ: پارەم ببوایە ژنێکم بهێنایە، دوو کوڕم ببوایە یەکێکم ناو بنایە ئازاد، یەکێکی شێرزاد. کە ئەگاتە ئازاد و شێرزادەکە بە قایمتر ئەیڵێت. ئازاد و شێرزاد لە خەوەکە ڕائەپڕن و دزەکان ئەگرن.