کەریم بەگی فەتتاح بەگی جاف ئەچێتە بەغدا...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1064 بینین
کەریم بەگی فەتتاح بەگی جاف ئەچێتە بەغدا، لە دووکانی ئەجزاچییەک ئەیەوێ خۆی بکێشێ. لەو کاتەدا ژنێک لەوێ ئەبێ، ئەویش خۆی ئەکێشێ. کەریم بەگ کە چاوی پێ ئەکەوێ، ژنەی بەلاوە زۆر زل ئەبێ، لە زلییەکەی سەرسام ئەمێنێ. کتوپڕ شانی ئەگرێ ئەڵێ: خوشکم مەڕۆ بزانم کاممان زلترین؟! لە پاشا خۆی ئەکێشێ کە چی ئەم زیاتر دەرئەچێ! دێت بەلای ژنەکەوە - ئەوا خەڵکێکی زۆریش لە خزمەتکار و خەڵکی تر لەوێ وەستان - ئەڵێ: ئەگەر زیادەکەی من بخرێتە تۆوە وەکوو یەک دەرئەچین! ژنەش دەست ئەکا بە پێکەنین و لێی ئەدا ئەڕوا.