ئەڵێن جارێک پادشایەک خزمەتکار و پیاوێکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  861 بینین

ئەڵێن جارێک پادشایەک خزمەتکار و پیاوێکی زۆری لە پشت سەرەوە ئەبێ و بە ناو کۆڵانێکا تێئەپەڕێ، بە هەر لایەکدا ئەڕۆیشت هەموو لەبەری هەڵئەستان و سەلامیان بۆ ئەگرت، دەروێشێکی ڕووتەڵە لە ڕێبازی پادشادا لەسەر کۆڵانەکە دانیشتبوو، پاڵی دابوو بە دیوارەکەوە و قاچیشی ڕاکێشابوو، کە پادشا بە بەردەمیا تێپەڕی هیچ خۆی تێک نەدا و قاچیشی هەڵنەکێشایەوە، وەکوو هەر کەس نەڕۆیشتبێ هەر وابوو بە لایەوە!

پادشا لەمە تووڕە بوو، پیاوێکی ناردە سەری کە پێی بڵێ بۆ چی لەبەر پایەی پادشا بە لانیکەمەوە قاچی هەڵنەکێشاوەتەوە؟ کابرا چوو پێی وت، دەروێشیش وتی بچۆ بە پادشا بڵێ «ئەوەی دەست ڕانەکێشێ قاچیش هەڵناکێشێ».