جافرسان لە نەوسوو بیست و چوار کوڕی سوار...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  913 بینین

جافرسان لە «نەوسوو» بیست و چوار کوڕی سواری هەبوو کە هەر یەکە دیوەخانگێڕی وڵاتێک بوون، ڕۆژگار پشتی تێ ئەکا و دیوەخانی خانەدان نامێنێ. مستەفا بەگ و یا مچەسوورێک هەبوو، گۆیا ئەمەش یەکێک بوو لە خزمە هەرە نزیکەکانی جافرسان. ئەم مچەسوورە بەر ئەو دەربەدەرییە نەکەوتبوو، هەر لەو وڵاتەدا مابووەوە؛ مچەسوور ژنانی بوو، ڕۆژێک پێی هەڵئەنگوێ، کە ئەکەوێ ئەڵێ: «وی!» کابرایەک هەبوو «ئەلە زلە»ی ناو بوو، لە تەنیشتییەوە ئەبێ، گوێی لێ ئەبێ، ئەڵێ: «مچە! بڵێم چی لە ئیشی خوا؟ خوا بیست و پێنج خانەدان کوێر ئەکاتەوە، تۆ لە شوێن ئاگردان بەجێ دێڵێ».