کابرایەکی کورد لە کەرکووک پارەی لای حاجی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1093 بینین
کابرایەکی کورد لە کەرکووک پارەی لای «حاجی محەممەد» ناوێک بوو، حاجی پارەکەی نەئەدایەوە و گەڕی پێ ئەکرد، کابراش ئەیوت: «کوڕە باوکم! تۆ کەشیدەکەت لابە و حاجییەتییەکەشت لابە و بۆوە وە حەمەیەکی ڕووت، ئەو وەختە پارەی خەڵک بخۆ».