سۆفییەکی بڵباس هەبوو هەموو دەم حازری...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  807 بینین

سۆفییەکی بڵباس هەبوو، هەموو دەم حازری جومعە و جەماعەت بوو. ئەوەندە لەگەڵ مەلا و فەقێدا دانیشتبوو زور لە لایەن دینەوە فێر ببوو. ڕۆژێک زستان بوو، چووە لای مەلا وتی: «قوربان لەبەر سارد و سەرما هاتووم تەقلیدی مەزهەبی ئیمام حەنبەلم کردووە، مەزەبەکەی ئەو تۆزێ سووکترە. ئیمڕۆ دەستنوێژم شۆرد و نوێژم ئەکرد سەیرم کرد شتێکی تەڕی پیس وا بە دەرپێکەمەوە، کە بۆنم کرد بۆنەکەی ناخۆش بوو». مەلا وتی: «برا پێی ناوێ بە هەموو مەزهەبێ ئەوە گووت کردووە بە خۆتا».