کابرایەک چووە لای مەلایەک وتی قوربان...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  841 بینین

کابرایەک چووە لای مەلایەک، وتی قوربان ڕۆژێکی ڕەمەزانم خواردووە چۆن ئەبێ؟ وتی: ڕۆژێک لەباتی بگرەوە. وتی: گرتبوومەوە، بەڵام کە هاتمە ماڵەوە، مناڵەکان کەشکەکیان لێنابوو، دڵم چوو، دەستم بۆ برد، پاروویەکم خوارد. وتی: چی بوو جا ڕۆژێکی تر بگرەوە لەباتی. وتی قوربان ئەویشم گرتبووەوە، دیسان بە ڕێکەوت هاتمەوە ماڵەوە، مناڵەکان قاورمە بە نۆکیان لێنابوو، دڵم چوو، دەستم بۆ برد، پاروویەکم خوارد. مەلا وتی: «من وای بە چاک ئەزانم؛ بەڕۆژوو مەبە، تا هەردوو دەستی خۆت وەکوو کەر ئەبەستیتەوە و ئەیخەیتە ملت، ئەو وەختە ئەتوانی بەڕۆژوو بیت».