لە سلێمانی مەلا سەعید ئەفەندی ئەچێتە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  827 بینین

لە سلێمانی «مەلا سەعید ئەفەندی» ئەچێتە ژوورەوە ئیمتحانی قوتابییەکان بکا لە قورئانا. کە ئەچێتە ژوورەوە «ڕەئووفی شێخ ساڵح» لای سەرەوە بوو، قورئانێکی ئەداتە دەست و ئەڵێ بیکەوە و بخوێنە. شێخ ڕەئووفیش کتووپڕ کە قورئان ئەکاتەوە سوورەی «حم» دێتە پێشەوە، ئەڵێ «حەم». مەلا سەعید ئەفەندی ئەڵێ: ئەی زمانت بشکێ! ئەڵێ «حوم». ئەڵێ هەی لاڵ بیت! ئەڵێ «حیم». ئەڵێ قوزەڵقورت و دەست دەکا بە لێدانی. ڕەئووفیش ئەڵێ «چوزانم ئەمە چییە؟» سەر و بۆر و ژێر نەما نەیخەمە سەری هیچیان نەبوو، کەواتە ئەمە بەڵایەک بوو بۆ من!».