گەلێ دوورە کۆیی یارم
لە کتێبی:
دیوانی کانی
بەرهەمی:
عەبدوجەببار ئاغای دۆغرمەچی (1897-1957)
1 خولەک
1034 بینین
گەلێ دوورە کۆیی یارم
قەت نایگەمێ گرانبارم!
دڵ بێسەبر و خۆم بیمارم
خودایە خۆت بکەی چارم!!
لەو ڕۆژی بووم ماییلی ئەو
لێم حەرام بوو خواردن و خەو
ڕۆژ بێعەیشم نانووم بە شەو
دەمێکە دووری دیدارم!
لە هیجرت سووتاوە جانم
دەچێ بۆ عەرش ئەفغانم
بەدایم هەر لە گریانم!
خوایە لەم ڕۆحە بێزارم
کوێری فیراقی چاوەکەم
بە شێتی ڕووی ناوەکەم
ئاگری گرت هەناوەکەم
عیشق تێکی دا ئاسارم
بێڕەحمە زۆر نیگاری من
گوێ ناداتە هاواری من
نەما سەبر و قەراری من
بوو بە عیشق ئیش و کارم
لە بەحری دەرد و غەمدامە
لە عیشقت شێت و شەیدامە
ئەسیری بەندی سەودامە
هەمیشە دڵ بریندارم!!
شەپۆلیدا دیسان کانیناسناوی ئەدەبی
جۆگەی بەست بۆ گوڵستانی
ئاویدا سوسن و ڕەیحانی
بۆیە ئاودارە ئەشعارم