پەریشانم

لە کتێبی:
دیوانی کانی
بەرهەمی:
عەبدوجەببار ئاغای دۆغرمەچی (1897-1957)
 1 خولەک  1115 بینین
پەریشانم لەبۆ زولفی پەرێشانت
بریندارم بە نووکی تیری موژگانت
لە منداڵیوە دڵ قەیدەلحەیات بەندە
ئەسیرە وا لەناو چاهی زەنەخدانت
بەرایی بەعزێ دەتپرسی لە ئەحواڵم
نەماوە چاوەکەم بۆ لوتفی جارانت
نە ئەمڕۆ ڕۆحەکەم مەجنوونی تۆم لەیلا
سەر و ماڵم دەمێکە بویتە قوربانت
بە فێڵی چاو کولی هاتم ببینم تۆ
قەبووڵم کە ئەبم یەک لەحزە میوانت
لە سێدارەم بدەی مەنسوور سیفەت ڕازیم
بەدایم ملکەچم بۆ ئەمر و فەرمانت
حەقی ئینساف و مەردیت وا نییە شاهم
لە دەشت و کێو جنوونیم بێتە سەیرانت
تەحەممول تا بەکەی قوربان نەما سەبرم
قەرارم چوو لە ئێش و دەرد و هیجرانت
وەکوو کانیناسناوی ئەدەبی لە چاوم دێتە دەر ئەشکم
ئەچێ هەڵبەستێ جۆگا بۆ گوڵستانت